شه‌وی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی زه‌ره‌ند له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێشتا حه‌قده‌ستی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی زه‌ره‌ند په‌رداخت نه‌كراوه له حاڵكێدا ته‌نیا دوو ڕۆژ بۆ ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی ماوه. هه‌روه‌ها جێژنانه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی فولاد نه‌دراوه و كرێكاران له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌وته‌ی كرێكاران، كارخانه فولادی زه‌ره‌ند سێ ساڵه دامه‌زراوه و ئێستا به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم له مایه‌پووچبوون نزیك بووه‌ته‌وه.