سه‌هامدارانی كارخانه‌ی قه‌ندی شووش، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی داهاتی سه‌هامه‌كانیان بوون.
سه‌هامدارانی كارخانه‌ی قه‌ندی خاوه‌رمیانه له شارستانی شووش له ساڵی ٧٣ی هه‌تاوه‌یه‌وه تا به ئه‌مڕۆ سوودی سه‌هامه‌كانیان وه‌ر نه‌گرتووه و داوا ده‌كه‌ن داخوازییه‌كانیان به نرخی ڕۆژ په‌رداخت بكرێت. ڕۆژی ڕابردووش كرێكارانی ئه‌و كارخانه دژ به كه‌می حه‌قده‌ست و به‌كرده‌ه‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی ده‌ستیان له كار كێشابوو.