ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندان و خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی مۆخابرات له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له‌به‌رانبه‌ر بینای شیركه‌تی مۆخابرات كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ناڕازی ده‌ڵین: له‌و كاته‌وه مۆخابرات به به‌شی خسووسی ڕاسپێردراوه دخوازییه‌كانمان په‌رداخت ناكرێت. جێی ئاماژه‌یه كه “سیتادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام” سه‌ره‌كیترین ناوه‌ندێ ئابووریه كه له ژێر هه‌ژموونی خامنه‌یی دایه و سه‌هامداری سه‌ره‌كی شیركه‌تی مۆخابراتی ئێرانه. خانه‌شنینكراوانی شیركه‌تی مۆخابرات له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، قه‌زه‌وین، شیراز، ئه‌هواز، یه‌زد و تاران به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه سه‌رانسه‌رییه بوون.