ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، خانه‌نشینكراوانی مۆخابرات له چه‌ندین شاری ئێران دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی مۆخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ته‌ورێز، تاران، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ئه‌راك، قوم، خۆڕه‌م ئاوا، هه‌مه‌دان، یه‌زد و مه‌ریوان دژبه خراپی دۆخی ژیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوانی مۆخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.