ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی فوولادی ئێران دژبه دۆخی خراپی ژیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و سندووقی خانه‌نشینی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی كرماشان، شووش، شووشته‌ر، ئیسفه‌هان، كرمان و ئه‌هواز دژبه خراپی دۆخی ژیان، له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها خانه‌نشینكراوانی گرووپی فوولادی ئێران به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینكراوان له تاران خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان له ساڵه‌كانی ٩٩ و ١٤٠٠ی هه‌تاوی و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی كاملی یاسانامه‌ی دامه‌زراندن به مه‌به‌ستی چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون.