ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له چه‌ندین شاری ئێران دژبه خراپی دۆخی ژیان و كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی خانه‌نشینكراو له شاره‌كانی شووش، شووشته‌ر، كرماشان، ئه‌هواز، كرمان، ڕه‌شت و كرێكارانی خانه‌نشینكراوی شیركه‌تی فوولادی ئیسفه‌هان دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ساعه‌تی نرخی خۆراك و هه‌زینه‌كانی به‌رق، ئاو و كرێ خانوو، له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.