به پێی بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی خانه‌نشینكراوان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی مۆخابرات له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، كرماشان، سیمنان، سیرجان، ئه‌رده‌بیل، ڕه‌شت و چه‌ند شاری دیكه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و كۆبوونه‌وه له تاران له به‌رانبه‌ر بینای شیركه‌تی مۆخابرات له شه‌قامی “سه‌رداری جه‌نگه‌ڵ” و له شاره‌كانی دیكه له به‌رانبه‌ر شیركه‌تی مۆخابراتی ئۆستانه‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو. به وته‌ی ناڕازییان، كه‌می سه‌رچاوه‌ی ماڵی و نه‌بوونی پاره له لایه‌ن مۆخابراته‌وه ته‌نیا بیانوویه‌كه بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانمان. خانه‌نشینكراوان خوازیاری په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كانیان و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئایین نامه‌ی دامه‌زاروه‌كانی شیركه‌تی مۆخابرات بوون.