ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، خانه نشینكراوانی موخابراتی ئێران دژبه جێبه‌جێ نەبونی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له ئوستانه‌كانی كوردستان، ئیلام، كرماشان، تاران، ته‌ورێز، زه‌نجان، ئه‌رده‌بیل، ئیسفه‌هان، ئه‌راك، خووزستان، لوڕستان، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، گیلان، هورمۆزگان و سیستان و به‌لووچستان دژ به كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین نه‌كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری تاران هێرشیان كردۆته سه‌ر ناڕازیان و ٧ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.