ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان و له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ڕۆژی جیهانی كرێكار، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له چه‌ند شاری ئێران دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی كرماشان، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ڕه‌شت و ئه‌راك دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.