ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له ئوستانه‌كانی كوردستان، تاران، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، گیلان، فارس، ئیسفه‌هان، ئه‌رده‌بیل، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و لۆڕستان دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی موخابراتی ئوستانه‌كانیان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. شایانی باسه كه له سه‌رتای ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌وه خانه‌نشینكراوانی موخابرات چه‌ندین جار له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون.