له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو، موعه‌لیمان بۆ جارێكی دیكه ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له زیاتر له سه‌د شاری ئێران كۆ بوونه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌ییشتنی ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس به دۆخی حقووق و داخوازیه‌كانی دیكه‌یان بوون.
ئه‌م كۆبوونه‌وانه، له شاری تاران له به‌رانبه‌ر بینای مه‌جلیس، له پایته‌ختی ئوستانه‌كان له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی گشتی و له شاره‌كانیش له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، موعه‌لیمانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری پێڕاگه‌ییشتنی به‌رپرسانی ڕژیم به خواسته‌كانیان و ئازادی موعه‌لیمانی زیندانی كرا‌و و سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی بوون.