به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له تێكۆشه‌رانی چه‌پ و كۆمۆنیست له شاری “كۆڵن”ی ئاڵمان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان دژی شه‌ڕ و ده‌ستدرێژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین به‌ڕێوه‌برد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا،نوێنه‌رانی حیزب و ڕێكخراوه جۆراوجۆره‌كانی شاری “كۆڵن” هه‌ڵوێستی خۆیان له سه‌ر هێرشی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كه له ئۆكراین ڕوو ده‌دات نه ته‌نیا گرژی و ئاڵۆزی نێوان دوو وڵاته‌ی دراوسێیه، به‌ڵكوو دوایین بازنه‌ی ململانه‌ی نیزامی نێوان ناتۆ و ڕووسیایه. به‌شداربووان به توندی هێرشی نیزامی ڕووسیه‌یان بۆ سه‌ر ئۆكراین مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئه‌وه بوون كه ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی ڕابگرێت و ڕێگه‌ی دانووستان بگرێته به‌ر.