ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ دیداری “ئانتۆنی بلینكن” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له شاری تل ئاویو، دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌به‌رده‌م شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و كۆمه‌ڵێك له دژبه‌رانی شه‌ڕ به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی ئازیزانیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه، حیمایه‌ته‌كانی ئه‌مریكایان له ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕاگه‌یاندنی خێرای ئاگربه‌ست بوون.