ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ئه‌راك بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به سووتاندنی مازۆت له و‌زه‌خانه‌ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
ئه‌مه سێهه‌مین جاره خه‌ڵكی ئه‌راك دژبه پیسبوونی هه‌وا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام دوو جاری پێشوو هێزه ئه‌منیه‌كان پاش نیو ساعه‌ت كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دابوو. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م باخی میللی ئه‌راك، خوازیاری كۆتایی هێنان به سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌كان و بایه‌خ دان به ته‌ندرووستی خه‌ڵك بوون.