ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، ده‌رمانسازه‌كانی شاری ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌رمانسازه‌كانی ئه‌هواز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری به‌ڵگه‌نامه پزیشكییه‌كانی پارێزگای خووزستان، خوازیاری په‌رداختی داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون. ناڕازیان هۆشداریان دا كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، مایه‌پووچ ده‌بن و بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار له‌به‌ر ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه مان ده‌گرن.