ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ده‌رمانسازه‌كانی كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌رمانسازه‌كانی شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شیراز، دزفوول، یه‌زد و مه‌شهه‌د دژبه بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ فرۆشتنی ده‌رمان له ڕێگه‌ی تاكسی ئێسنه‌پ و به شێوه‌ی ئینته‌رنێتی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ده‌رمانسازه‌كان ڕایانگه‌یاند: مافیه‌كانی ده‌رمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت هاوبه‌شن و به ئه‌نقه‌ست به‌شێكی زۆر له ده‌رمانه‌كان له بازاڕدا نایاب بووه و ته‌نیا له بازاڕی ڕه‌ش دا ده‌ست ئه‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی ده‌رمان له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێتیه‌وه ته‌ندرووستی نه‌خۆشه‌كان و ئه‌منیه‌تی ده‌رمانه‌كه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.