کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی كامیاران

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شۆڕشی ژینا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٥ی جۆزه‌ردان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاره‌كانی دێولان، سنه‌ و دیوانده‌ره‌ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانه‌بختكردووانی شاری كامیارانیان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵیاندا نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاره‌كانی سنه‌، دێولان و دێوانده‌ره‌ سه‌ردانی دایكی “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر”یان كرد له‌ شاری كامیاران و ڕێزیان له‌ فیداركارییه‌كانی ئه‌و مامۆستا دڵسۆزه‌ گرت. هه‌روه‌ها دایكانی شۆڕش پێكه‌وه‌ سه‌ردانی ماڵی گیانبه‌ختكردووان “فوئاد قه‌دیمی” و “بورهان كه‌ره‌می”یان كرد و هاوڕێ له‌گه‌ڵ خزم و كه‌س و كاریان له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووانه كۆبوونه‌وه‌. دایكانی شۆڕشی “ژینا”ی كوردستان وێڕای ڕێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی قوربانیانی ڕێگه‌ی ئازادی و به‌رابه‌ری په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.