ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر گڵكۆی “سدیقه تورانی” دایكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “فه‌رهاد مه‌جده‌م” كۆبوونه‌وه و یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخواهی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان نیشان دا.
بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” و قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به‌كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “سدیقه تورانی” دایكی هه‌میشه زیندوو “فه‌رهاد مه‌جه‌ده‌م”، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز راگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه دایكی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی شاری بۆكان له‌و مه‌راسمه‌دا به‌شدار بوو و پشتیوانی خۆی له بنه‌ماڵه‌ی مه‌جه‌ده‌م ڕاگه‌یاند.