کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شۆڕشی ژینا له‌ سه‌قز

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی جۆزه‌ردان، دایكانی شۆڕشی ژینا له‌ شاره‌كانی بۆكان و سه‌قز كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یادی ئازیزانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “دانیال پایبه‌ندی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینان له‌ شاری سه‌قز، ژماره‌یه‌ك له‌ دایكانی دادخواز له‌ شاره‌كانی بۆكان و سه‌قز له‌ ماڵی دانیال كۆبوونه‌وه‌ و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خۆیان دووپات كرده‌وه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دایكانی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”، “فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی” و “فه‌ره‌یدوون فه‌ره‌جی” له‌گه‌ڵ دایكی “دانیال پایبه‌ندی” دا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یادی و بیره‌وه‌ریی ڕۆڵه‌كانیان گرتووه‌. دایكانی شۆڕشی ژینا بۆ جارێكی دیكه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی دایكانی دادخواز كرده‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی بكوژی ڕۆڵه‌كانیان محاكمه‌ ده‌كه‌ن درێژه‌ به‌ خه‌باتیان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی ئه‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر دۆخی كرێكارانی ساختمانی له‌ كرماشان

-

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی بەندکراوێک به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ به‌نده‌ر ئیمام

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پاكبان له‌ شاره‌داری ناوچه‌ی ٤ی زاهیدان

-

بانگهێشتی ٨ چالاكی مه‌ده‌نی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌هواز

-