به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له دایكانی شۆڕشی “ژینا” له سنه به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان و هاوخه‌می سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “شاهۆ به‌همه‌نی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی ئه‌و شاره‌یان كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایكانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری شاری سنه له چالاكییه‌ك دا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “شاهۆ به‌همه‌نی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی ئه‌و شاره‌یان كرد و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”، یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخواهی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان نیشان دا و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه “شاهۆ به‌همه‌نی” ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی پار و له‌كاتی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی شاری سنه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.