ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخوازی مه‌ریوان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی مه‌ریوان مه‌زاری “بورهان مه‌نسوورنیا”، “عوسمان نادری”، “مێهران تاك” و “بێهروز مه‌له‌كی”یان گۆڵباران كردووه و ڕێزیان له یادی ئه‌و چوار گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی و ته‌واوی قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی گرت.