ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دایكانی دادخوازی بۆكان له ماڵی دایه مینا، دایكی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” كۆبوونه‌وه و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”یان بهرزنهرخاند.
جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینی بازاڕیانی شاری بۆكان بانگه‌وازی مانگرتنیان بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” بڵاو كردبوو و بڕیار بوو بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان دا كۆببنه‌وه، به‌ڵام به‌دوای گوشار، هه‌ڕه‌شه و ڕێگریكردنی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری بۆكان، دایكانی دادخواز له ماڵی دایه مینا، دایكی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” كۆبوونه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای ڕێزگران له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و دووپاتیان كرده‌وه كه یه‌كڕیز و یه‌كگرتووانه دادخوازی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیانن.