به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوور به كۆڵبه‌رنیووز، ئێواره‌ی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی “ڕه‌شیاوا”ی دیوانده‌ره له‌ناڕه‌زایه‌تی به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم كۆبوونه‌وه و جاده‌ی دیوانده‌ره- سه‌قزیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی گوندی “ڕه‌شیاوا”ی دیوانده‌ره پاش ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان پژۆیه‌ك و ماتۆڕسیكلێتێك كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا و جاده‌ی دێوانده‌ره- سه‌قزیان داخست وخوازیاری هاتنی فه‌رماندار و گوێدان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند: ئه‌و ڕێگایه بڕیار بوو ٢٠ ساڵ له‌وه‌پێش چاكسازی بكرێت و ببێت به ڕێگایه‌كی ترانزێتی، به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی ڕژیم جێبه‌جێ نه‌بووه و خه‌ڵكی هه‌ژار به‌رده‌وام له‌و ڕێگایه قۆربانی ئه‌ده‌ن.