ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی “مەیموون ئاوا”ی سه‌ر به شارستانی “دێولان”، سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی وادە و به‌ڵێنه‌كان له‌لایه‌ن خاوەن کانزای گوندەکەیان خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوەن کانزاکانی ئەو ناوچەیە پێشتر وادەی ئەوەیان دابوو قازانجی ساڵانە و ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکە دابین دەکەن و چەندین فەرمانبەر لە نێو خەڵکی ئاوایی دادەمەزرێنن و کێشەکانی گوند چارەسەر دەکەن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. شایانی باسه كه گوندنشینانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە هەتا جێبەجێەکردنی خواستەکانیان، درێژە به خۆپیشاندانه‌كانیان ئه‌ده‌ن.