شه‌وی چوارشه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی كریستیان نشینی “كه‌حاله” له لوبنان، دژبه هێرشه‌كانی حیزبۆڵڵا بۆ سه‌ر ئه‌و گونده و گیان له ده‌ستدانی دوو كه‌س خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، خۆپێشانده‌ران پلاكاردیان به دروشمی دژ به حیزبۆڵڵا و كۆماری ئیسلامی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و حیزبۆڵڵا له‌و وڵاته بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه كامیۆنێكی سه‌ر به حیزبۆڵڵای لوبنان له گوندی “كه‌حاله” وه‌رگه‌ڕا و دواجار شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه كه به‌هۆیه‌وه دوو شارۆمه‌ندی كریستیان كوژران و ده كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها هه‌ندیك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له كوژرانی چه‌ند ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا ده‌كه‌ن.