به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتوانی گوندەکانی نزیک لە بەنداوی “ته‌لوار”ی بیجاڕ، دژبە كه‌مئاوی و تاڵانبردنی ئاوی ئه‌و به‌ندئاوه کۆبوونەوە و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دانیشتووانی گوندەکانی “جوبرەئیل”، “کاکەعەباس”، “زەینەڵ”، “هومایۆن” و “حەسەن تەیموور”ی سەر بە ناوچه‌ی “چنگ ئەڵماس”ی شاری بیجاڕ، دژی كه‌مئاوی و وشكبوونی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانیان، هه‌روه‌ها تاڵانبردنی ئاوی ناوچه‌كه ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و ده‌ڵێن: مه‌به‌ست له سازكردنی به‌ندئاوی “ته‌لوار”، دابینكردنی ئاو بۆ زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه بووه، به‌ڵام هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌بووه و كانیئاوه‌كانی ناوچه‌كه‌شه‌ی وشكاندووه.