ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی شاری كیان له ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری دژبه داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن شاره‌داریه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، شارۆمه‌ندانی دانیشتووی شاری كیان به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ داگیركردنی زه‌ویه كه‌شاوه‌رزیه‌كانیان له‌لایه‌ن شاره‌داریه‌وه نیشان داوه. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، شارداری به بیانووی لێدانی كه‌مه‌ربه‌ندی، شه‌وانه به لۆدر و بێل مكانێكی زه‌وی كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵكی له‌ناوبردووه. هاووڵاتیه‌ك له‌و باره‌وه وتی: سپای پاسداران له پشت ئه‌و بابه‌ته‌یه و ده‌یه‌وێت زه‌مینه كه‌شاوه‌رزیه‌كان به زه‌ویه‌كانی پادگانی تیپی ٤٤ی قه‌مه‌ری به‌نی هاشمه‌وه بلكێنێت.