ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شارستانی به‌خشایش له ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی دژبه كه‌می ئاو له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شارستانی به‌خشایشی سه‌ر به ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ماوه‌ی ٧ ڕۆژه ئاویان نییه و به‌رپرسانی ڕژیم له دابینكردنی ئاو بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره خۆ ده‌بوێرن. ڕۆژی ڕابردوو دانیشتووانی ئه‌و شاره له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوڕۆ كۆبوونه‌وه و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.