ڕۆژی سێشه‌ممه‌١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، لە دەربەندیخانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، دژى بەستنى پێوەرى ئاو و دابەشنەکردنی مووچە، هاووڵاتیان ڕژانە سەر شەقام. و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك لە فەرمانبەران و مامۆستایانى سنوورى شارۆچکەى دەربەندیخان، بەهۆى پێنەدانى مووچەکانیان لەبەردەم بیناى قائیمقامەتى شارۆچکەکەیان گردبونەوە و تێیدا داواى پێدانى مووچەکانیان کرد. هاوکات، بەشێک لە هاووڵاتیانى شارۆچکەى دەربەندیخانیش دژى بەستنى پێوەرى ئاو بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد و داوایانکرد، ئەو پڕۆسەیە بووەستێندرێت. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا لە شارۆچکەی “کفری”یش هاووڵاتییان دژی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.