ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دادخوازان و به‌نكراوانی سیاسی پێشوو، له‌سه‌ر مه‌زاری “عرفان ڕه‌زایی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری ئامۆل كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
“عرفان ڕه‌زایی” كوڕی یه‌كێك له گیانبازانی كیمیایی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق بوو كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری ئامۆل، به دوو فیشه‌كی جه‌نگی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی مازه‌نده‌ران له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.