کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازان‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان له‌ به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و سفره‌ی نه‌ورۆزیان له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان ڕاخست.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شاری سنه‌ وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی ڕۆڵه‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه‌ دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ دادخوازی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیانن و تا ئه‌و كاته‌ی تاوانباران سزا نه‌درێن، ده‌ست له‌ تێكۆشان هه‌ڵ ناگرن. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا دایكانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی مه‌شغه‌ڵ و گوڵی سوور، ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و دایه‌ مینا دایكی نه‌مر “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” هیوای سه‌ركوتن و ڕووخانی كۆماری ئیسلامی له‌ ساڵی تازه‌ی خواست.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-