ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه، دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران، مه‌زاری “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” و “موحسن شكاری”یان گۆڵباران و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
“ئارمیتا گه‌راوه‌ند” قوتابی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی تاران بوو كه له‌لایه‌ن حیجاببانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئازار درا و پاش ٢٨ ڕۆژ گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز مه‌زاره‌كه‌یان گۆڵباران كرد. “موحسن شكاری” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا بوو كه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجییه‌ك به ئێعدام مه‌حكووم و له‌سێداره درا. ڕۆژی هه‌ینی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ دۆستانی له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا ڕێگا و ڕێبازی درێژه بده‌ن.