کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “فوئاد قه‌دیمی” له‌ دیوانده‌ره‌

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زای فوئاد قه‌دیمی له‌ دیوانده‌ره‌

ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “فوئاد قه‌دیمی” و كۆمه‌ڵێك له‌ دادخوازانی ئه‌و شاره‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

“فوئاد قه‌دیمی” له‌ ٢٨ خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا به‌ ته‌قه‌ی قه‌ناسه‌ به‌ده‌سته‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌، ڕۆژی ٣٠ خه‌رمانان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.