ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی دیوانده‌ره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “فوئاد قه‌دیمی”، ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“فواد قەدیمی” تەمەن ٤٠ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١ لە ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” لە شاری دیواندەرە، بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم بریندار و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، “كاوان” كوڕە ٩ ساڵەكەی فواد لە وتەكانیدا ده‌ڵێت: “هەمیشە وەرزی پاییزم خۆشویستووە، بەڵام ئەمساڵ نا، چونكە لە سەرەتای ئەم وەرزەدا باوكم لەدەست دا”.