خۆێندكارانی زانكۆی مهاباد ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی ئه‌و زانكۆیه له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی زانكۆ كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆێندكاران له ئاست خراپی دۆخی په‌روه‌رده و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕازین و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن: چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی زانكۆ وڵامی داواكارییه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووش بانگهێشتنامه‌یه‌كیان بڵاوكردووته‌وه و داوایان له هه‌موو خۆێندكاران كردووه به‌شداری تێدابكه‌ن. خۆێندكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشمی “تا كه‌ی سه‌رداخستن، یان مه‌رگ یان ژیان” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی ئه‌و زانكۆیه نیشاندا.