ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك لە خوێندکارانی گوندی “پیرڕەش” لە هەولێر، بەهۆی نەبوونی خوێندنگای گونجاو و دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزای بۆ خوێندكاران، كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، خوێندکارانی دواناوەندیی گوندی “پیرڕەش” لە سنووری هەولێر، کە ژمارەیان ١٥٠ خوێندكارە، دژبه نەبوونی خوێندنگەی گونجاو و نه‌بوونی هیچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ك له خوێندنگه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا. به‌وته‌ی خۆێندكارانی ناڕازی، لە پیڕەش خوێندنگایان نییە بۆ خوێندن، بۆیە گوازراونەتەوە بۆ خوێندنگایەك لە “ئۆزال سیتی”، کە هیچ گونجاونییە بۆ خوێندن و هیچ خزمەتگوزارییەکی وه‌كوو ئاو و كاره‌بای تێدا نییە.