ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی مه‌ده‌ره‌سه له شاره‌كانی مه‌ریوان و سنه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان وته‌وه، هه‌روها خوێندكارانی زانكۆی تاران له‌ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و دروشمی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت“یان وته‌وه، خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌سیج تێكهه‌ڵچوون و خوێندكارانی زانكۆی زانست و هونه‌ر دروشمیان دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی وته‌وه، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی دروشمه‌كانی “دهجهنگیم، ده‌مرین به‌ڵام ئێران ئازاد ده‌كه‌ین“، “تاران بووه‌ته گرتووخانه، ئێڤین بووه‌ته زانستگاه“یان وته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆكانی هونه‌ری سووره و ئازادی پوونه‌ك و تاران مه‌ركه‌ز دروشمی “خوێندكار ده‌مرێت، به‌ڵام زیلله‌ت قبووڵ ناكات“یان وته‌وه و له زانكۆی زانست و هونه‌ر چه‌ند خوێندكار كه یه‌كێكیان ناوی “بێهنیا شه‌هبازی“یه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران و خوێندكارانی زانكۆی شه‌ریعه‌تی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان وته‌وه.