ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، قه‌تابیان و خوێندكارانی زانكۆ له چه‌ند شاری ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دروشمیان وته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌سیج به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی شاره‌كانی بۆكان، كه‌ره‌ج، ئه‌راك، سه‌قز، سنه، ساری، ڕه‌شت، شیراز و كه‌ره‌ج و تاران به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له نێو حه‌وشه‌ی مه‌دره‌سه‌كاندا دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ریان و له شاری بۆكان هێزه‌كانی سپای پاسداران ته‌قه‌یان به‌سه‌ر قوتابیاندا كرد، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی ڕه‌جایی تاران دروشمیان دژبه ده‌سه‌ڵات وته‌وه و خوێندكارانی زانكۆی خه‌لیج فارسی بووشێهر دروشمی “نان، كار، ئازادی، شادی، ڕیفاه، ئابادی”یان وته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی ئه‌لزه‌هرا دروشمیان دژبه هێزه به‌سیجیه‌كانی ڕژیم وته‌وه، خویندكارانی زانكۆی تاران دروشمی “ئیدعای وتوووێژ ده‌كه‌ن و چه‌كه‌كانتان ڕوو له ئێمه‌یه”یان وته‌وه و له‌گه‌ڵ هێرشی به‌سیجیه‌كان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.