ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، خوێندكارانی زانكۆی شه‌ریف و زانكۆی كچانه‌ی شه‌ریعه‌تی تاران به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی “سه‌عید یه‌عقووبی”، “مه‌جید كازمی” و “ساڵح میرهاشمی” كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر زانكۆی شه‌ریف، خوێندكاران بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساعه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و سروودی “من ژنم” یان خوێنده‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت كارتی خوێندكاری چه‌ند دانشجوویان زه‌وت كرد. هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی كچانه‌ی شه‌ریعه‌تی له ناڕه‌زایه‌تی به لێدانی خوێندكارێك له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “هیز تۆی، هه‌رزه تۆی، ژنی ئازاده منم” و “به‌ڕێوه‌به‌ری بێ كه‌فایه‌تمان ناوێت”یان به‌رز كرده‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه دا خوێندكارانی زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز چه‌ندین تراكتیان به بۆنه‌ی شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بڵاو كرده‌وه.