ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی سه‌رانسه‌ری ئێران دژبه ژاراویكردن قوتابیان، خوێندكارانی زانكۆكانی هونه‌ری تاران، عه‌لامه ته‌باته‌بایی و هونه‌ر و مێعماری ته‌ورێز دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی هونه‌ر و عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران دژبه ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان دا به‌ڵام هێزه‌كانی به‌سیج هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز هه‌ر به‌و مه‌به‌سته له ناوه‌ندی زانكۆی ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی “موحه‌ققی” ئه‌رده‌بیل به‌بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ژاراویكردنی خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان و حه‌راسه‌ته‌وه بانگهێشت كراون.