ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژنانی خوێندكاری زانكۆی ڕۆژئاوا دژبه تیرۆر و كوشتنی “ناگه‌هان ئاكارسه‌ل” و “مه‌هسا ئه‌مینی” و “زه‌ینه‌ب سارۆخان” كه له ماوه‌ی ڕژۆانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ڕژیمه فاشیسته‌كانی توركیا و ئێرانه‌وه گیانیان به‌ختكردبوو، كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی دروشم و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوت و توندووتیژی ڕژیمه‌كانی توركیا و ئێران، خوازیاری یه‌كگرتوویی زیاتری ژنانی جیهان دژبه هه‌ر چه‌شنه توندووتیژییه‌ك بوون. له كۆتاییدا به‌شدابووان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” سیسته‌می پیاوسالاری و ڕگه‌زپه‌ره‌ستی توركیا و كۆماری ئیسلامیان به توندی ئیدانه كرد و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون.