به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو،ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی كوردستان به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له هاوڕێی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه‌زیندوویانه‌یان كرد له گۆڕستانی حه‌سه‌ن ئاوای سنه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، خۆێندكارانی به‌شداربوو له‌و چالاكیه وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.