کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی “شڕناخ” له‌ باكووری كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی ده‌ربه‌ندیخان به‌ هۆی نه‌دانی مووچه‌كانیان

خۆێندكارانی زانكۆی “شڕناخی سه‌ر به‌ باكووری كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی هاتووچۆ، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و زانكۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاێپۆرته‌كان، به‌ سه‌دان خۆێندكار به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست گرانی و هه‌ڵاواردن، هه‌روه‌ها بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی هاتووچۆ له‌ ٢ لیره‌وه‌ بۆ ٤ لیر ده‌ربڕی. به‌شداربووان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “شان به‌ شان دژی گرانیه‌كان ده‌وه‌ستین” خوازیاری سه‌ره‌نجدانی به‌رپرسانی زانكۆ به‌ باروودۆخی خوێندكاران بوون.