ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی تاران به كۆبوونه‌وه له‌ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه و وتنه‌وه‌ی دروشم، كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی“یان به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی تاران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی“، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه نیشاندا. به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له هێزه‌كانی به‌سیجی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خوێندكاران و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.