ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی تاران ژماره‌یك له خوێندكارانی كچیان به بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ داوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و پاش ڕووداوه‌كه خوێندكارانی زانكۆ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری حه‌راسه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو كاتێك هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی تاران به زۆر ده‌یانویست ڕێگه له چوونه‌ژووره‌وه‌ی خوێندكارانی كچ بۆ ناو ئه‌و ناوه‌نده بگرن، خوێندكاران به‌رگرییان له خۆیان كرد و تێكهه‌ڵچوون ڕووی دا و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران وێڕای پشكنینی كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دران. له هه‌واڵێكی دیكه دا حه‌راسه‌ت و بسیجی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران بۆ ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه له‌وانه “هه‌ستی ئه‌میری”، “فریشته تووسی” و “زیا نه‌به‌وه‌ی” په‌روه‌نده‌ی ساز كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ خوێندكاره به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” مه‌حكووم و په‌روه‌نده‌كه‌یان بۆ دادسه‌رای ئێڤین گوازراوه‌ته‌وه.