کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ ئه‌راك و سه‌بزه‌وار

كۆبوونه‌وه‌ی خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ ئه‌راك و سه‌بزه‌وار

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ شاره‌كانی ئه‌راك و سه‌بزه‌وار دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاده‌ستكردنی خانووه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، چه‌ند ساڵه‌ پاره‌یان بۆ درووستكردنی خانوو داوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن و دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تیان له‌ به‌رچاو ناگرن. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕاپۆرتێك له‌لایه‌ن میدیاكانی ڕژیم بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ تێدا ئاماژه‌ی به‌ نرخی زۆری مه‌سكه‌ن كردبوو. به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ٤٢ له‌ سه‌دی داهاتی بنه‌ماڵه‌كان بۆ كرێ خانوو و تێچووی مه‌سكه‌ن ته‌رخان ده‌كرێت و خێزانه‌كان له‌ خۆراك، جل و به‌رگ و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی ژیانیان ئه‌گرنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیندوو بمێنن  و سه‌رپه‌نایێك بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.