ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری قه‌زوێن دژبه ناڕوونی چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، هه‌ر جار و به‌رپرسێك به‌ڵێنی ڕاده‌ستكردنی خانووه‌كانیان پێ ئه‌دات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و ته‌نیا پاره‌ی زۆرتر له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و چاره‌نووسی خانووه‌كانیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی هه‌موویان كرێكاران و ته‌نیا مانگی ٧ ملیۆن تمه‌ن وه‌ر ده‌كرن له حاڵێكدا قستی مانگانه‌یان ٨ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه.