ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له شاری ساوه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوازیارانی تۆڕه‌ی مه‌سكه‌نی مێهر له شاری ساوه به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خوازیاری ڕاده‌ستكردنی ماڵه‌كان یان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی چوار ساڵه پاره‌یان لێ وه‌رگرتوون به‌ڵام ماڵه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كردووه و ئێستا داوای پاره‌ی زۆرتر ده‌كه‌ن.