ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دنیشتووانی شاری كه‌لار، له‌ناڕه‌زایه‌تی به ته‌واونه‌كردنی ڕێگای كه‌لار– سلێمانی كۆبوونه‌وه و داوایان له حكوومه‌ت كرد داخوازییه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكات.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، لەبەردەم پارکی “لەیلا قاسم” لەشارۆچکەی “کەلار“ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌دانیشتووانی ئه‌و شاره‌وه ئەنجامدرا و ڕایانگه‌یاند، ماوەی زیاتر لە نۆ ساڵه، پرۆژەی چاککردنی ڕێگای جووت سایدی کەلار – سلێمانی تەواو نەکراوە، پرۆژەکە زۆر بەخاوی کاری تێدا دەکرێت. به‌وته‌ی یه‌كێك له خۆپێشانده‌ران، بەهۆی خراپی و کۆنی ئەم ڕێگایە ڕۆژانە و هەفتانە ڕووداو و کارەساتی دڵتەزێنی هاتووچۆ ڕوودەدات، بەو هۆیەوە دەیان و سەدان هاونیشتیمانی گیان لەدەست دەدەن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شێك له ناڕازیان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی پاڕله‌مانی هه‌رێمی كوردستان مانیان گرتووه و ده‌ڵێن: تا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت كوتایی به مانگرتنه‌كه‌یان ناهێنن.