ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی گوندی یه‌كاناتی مه‌ره‌ند دژبه داگیركردنی زه‌ویه كشت و كاڵییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانه‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی پاش كۆبوونه‌وه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی جۆڵفایان داخست به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی هه‌وایی بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.